AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٧ ١٢:٣٣

جەبار یاوەر:

هەموو هێزەکانی پارێزەری سنووری هەرێم لەگەڵ ئێران و تورکیا کوردن

هەموو هێزەکانی پارێزەری سنووری هەرێم لەگەڵ ئێران و تورکیا کوردن

ئەمینداری پێشووی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەموو هێزەکانی پارێزەری سنووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیا کوردی ئەو ناوچانەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەبار یەوەر بە هەواڵدەریی ئەلمەعلوومعی وت: هێزەکانی پارێزەری سنووری هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە و سلێمانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و دەوڵەتی فیدراڵی عێراقن بەڵام کوردی ئەو دەڤەرانەن.

وتیشی: هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە سنوورەکانی ئێران و تورکیا نین.

ئەوەشی وت کە ئێستا هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان نزیک بە 670 هەزار کەسن کە مووچەیان لە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرن.

News ID 47487

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha